|
پێناسه‌یه‌کی کورتی
هه‌رێمی کوردستان / عێراق

وێنه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م نه‌خشه‌یه
مه‌به‌ست له کوردستانی عێراق، به‌شی خوارووی کوردستانه که به عێراقه‌وه
لکێنراوه.
ڕووبه‌ری کوردستانی عێراق نزیکه‌ی (80) هه‌زار کیلومه‌تر دووجایه و نزیکه‌ی ( 18%)
ی سه‌رجه‌می ڕووبه‌ری گشتی عێراق پێک دێنێت، سه‌رژمێری کورد له عێراق پتر له (
25%)ی دانیشتوانی عێراقه ،نزیکه‌ی دوو له‌سه‌ر سێیان له پارێزگاکانی "هه‌ولێر و
سلێمانی ودهوک" و ئه‌وانی تر له به‌شه‌کانی سه‌ر به پارێزگاکانی که‌رکوک وموسڵ و
دیالا و به‌غدا و کوت دا ده‌ژین.
به‌شی هه‌ره‌زۆری کوردستانی عێراق له نێوان حه‌وت پارێزگای عێراقدا دابه‌ش بووه
که ئه‌مانه‌ن:
پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی، دهوک و که‌رکوک و هه‌ندی به‌شی هه‌ر سی پارێزگای دیاله،
موسل و کوت.
سروشتی چیایی، ئاوی زۆر و جیاوازیی نێوان پله‌کانی گه‌رما، کوردستانی له به‌شه‌کانی
تری عێراق جیاواز کردووه که له گه‌ل ئاوه زۆره‌که‌ی وایان کردووه ببێته
وڵاتێکی باش بۆ کشتوکاڵ و گه‌شت وگوزار، جگه له کانزای هه‌مه‌جۆر، به‌تایبه‌تی نه‌وت،
که ماوه‌یه‌کی دوور ودرێژ تاکه سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م ماده‌یه بووه
له عێراقدا.
گه‌ڵی کوردیش له رووی ره‌گه‌ز و زمان و دابونه‌ریت و مێژویه‌وه جیاوازه له گه‌ڵ
عه‌ره‌ب له عێراقدا.
ئه‌م گه‌له به‌شێکه له نه‌ته‌وه‌یه‌ک ژماره‌یان پتر له (40) ملیون که‌سه، له
خاکێکی جوگرافیایی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، ڕووبه‌ره‌که‌ی (500) هه‌زار
کیلومه‌تر دووجاییه، له نێوان پتر له چوار ده‌وله‌ت ، که (عێراق، سوریا، تورکیا
و ئێران) نه دابه‌ش بوونه.
له‌م ساڵانه‌دا چه‌ندان کۆنگره و کۆنفرانس سه‌باره‌ت به دۆزی کوردستان له ئه‌وروپا
و ئه‌مریکا به‌ستراون دیارترینیان کۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی (بـــــارزانی) بوو له (واشنتون
دی سی) له ژێر دروشمی (کورد کلیلی سه‌قامگیرییه له عێراقدا)، که سه‌رۆکی حکومه‌تی
هه‌رێم به‌رێز نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ی بوو و وتارێکی به نرخی پێشکه‌ش کرد.
سه‌رچاوه: نامیلکه‌ی هه‌رێمی کوردستان / ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردستان / چاپی یه‌که‌م
1998 وه‌رگیراوه.
|